شه‌ش ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له هاوپه‌یمانی "نه‌سر"ی کشانەوەی خۆیان لە لیستەکەی عه‌بادی كشانهوهوی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێیان راگه‌یاند.
دوای رۆشتنی کوتلەکەی فاڵح فەیاز لە هاوپەیامنی نەسر باری عەبادی روو لە لێژیەو ئەگەری وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران بەتەواوی لاواز بووە، بەپێی بەڵگەنامەیەک کە لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکراوەنەتەوە، ئه‌و شه‌ش په‌رله‌مانتاره واژۆی خۆیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی عه‌بادی ده‌كێشنه‌وه و به هه‌ڵوه‌شاوه وه‌سفی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه واژۆ بۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كی دیكه ده‌كه‌ن، خاوه‌نی ئامانجی روونه و له "ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا" راده‌گه‌یه‌نرێت.
شه‌ش په‌رله‌مانتاره‌كه، هه‌ر یه‌ك له (ئیحسان سوعبان شه‌بلی، عه‌لا سوكه‌ر ده‌لفی، یوسف كلابی، حوسێن ماجید فایز، سه‌وره جه‌واد حیلفی و ریاز عه‌باس ته‌میمی)ن.