میدیاکاری ناسراو، سۆزان کەمال دوای ئەوەی کەناڵی کوردماکسی جێهێشت، بەمزوانە لە نێت تیڤی دەردەکەوێت.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکراوەتەوە، سۆزان کەمال و ئارام ناسر پێکەوە پرۆگرامێک لە نێت تیڤی دەکەن پێشکەش دەکەن.
لەو پۆستەدا هاتووە" دوای ئەوەی سۆزان کەمال لە کەناڵی کوردماکس دوور کەوتەوە بریاری دا لە کەناڵی نێت تیڤی بەردەوامی بە کارەکانی بدات بە گوێرەی زانیارەکان پرۆگرامی کۆشکی نێت نامێنێ و لە بری کۆشکی نێت پرۆگرامێکی نوێ دەس پێدەکات کە سۆزان کەمال و ئارام ناسر پێشکەشی دەکەن وا بریارە لە ماوەیەکی نزیکدا پرۆگرامەکە دەست پێ بکات.
سۆزان تەمەنی ٢٩ ساڵە و ٤٩ کیلۆیە و باڵای ١٦٣ سم و پێشتر لە کەناڵی NRT2 و کوردماکس وەک پێشکەشکار کاری کردووەو جگە لەکاری میدیای گرنگی زۆر بە مۆدە دەدات، لەمەو بەدواش لە کەناڵی تێت تی ڤی درێژە بە کارەکانی رابردووی دەدات.