هاوپه‌یمانێتی ڕافیده‌ین كه نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی كلدانی و سریانی و ئاشوریه‌كانی عیراقن، كشانه‌وه‌ی خۆیان له‌لیستی "نه‌سر" ڕاگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوپه‌یمانێتی ڕافیده‌ین كه كه‌مێك پێش ئێستا بڵاویانكرده‌وه تێیدا هاتوه "ئێمه وه‌كو نوێنه‌ری به‌شێكی زۆری پێكهاته‌كانی (كلدانی و سریانی و ئاشوریه‌كانی) عیراقین و بڕیارماندا به‌كشانه‌وه‌مان له‌لیستی نه‌سر كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادیه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت".
له‌باره‌ی هۆكاری كشانه‌وه‌یان، هاوپه‌یمانێتیه‌كه نوسیویه‌تی "حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ناوی لیستی نه‌سره‌وه چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ئه‌نجامداوه، به‌بێئه‌وه‌ی ئێمه خاوه‌نی بڕیاربین".
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، "له‌مه‌ودوا وه‌كو هاوپه‌یمانێتیه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێداگیریی له‌سه‌ر مافی پێكهاته‌كانمان ده‌كه‌ین و هیچ په‌یوه‌ست نین به‌لیستی نه‌سره‌وه".