رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در رایدەگەیەنێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێكی تەکنۆکرات بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رێکكنهكهون، ئەوا دەبنە ئۆپۆزسیۆن.
له‌تویتێكدا موقته‌دا سه‌در رایەگیاند، "پێشتر رێککەوتن له‌سه‌ر كاندیدكردنى كه‌سێكى ته‌كنۆكراتى بە ئەزمون و سه‌ربه‌خۆ بۆ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کراوە، کە دوربێت له تایه‌فى و ره‌گه‌زى".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەپێچەوانەوە، ئەوەی بیەوێت عێراق بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ى یه‌كه‌م و سه‌رله‌نوێ گه‌نده‌ڵكاران بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وا لێرەوە رایده‌گه‌یه‌نم به به‌رنامه و ههڵسوكهتیش ده‌بمه ئۆپۆزسیۆن".
ئەمەشلە کاتێکدایە چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه، موقتەدا سەدر له‌گه‌ڵ هادى عامرى سه‌رۆكى ئیئتلافى فه‌تح كۆبوونه‌وه، كه رۆژى شه‌ممه‌ى پێشتر وته‌بێژى هه‌ردوو ئیئتلافه‌كه‌یان داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادییان كردبوو.