محەممەد حەلبووسی بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا

 محەممەد حەلبووسی، لە فراکسیۆنی حەل، کە جەمال کەربوولی سەرۆکایەتی دەکات بە زۆرترین دەنگی پەرلەمانتاران هەڵبژێردرا و بووە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنە نهێنییەکەی ئەمڕۆ کە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان ئەنجامدرا، محەممەد حەلبووسی سەرکەوتنی بەدەست هێناو بوو بە سەرۆکی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

محەممەد حەلبووسی لەگەڵ هەریەک لە خالید عوبەیدی و ئوسامە نوجەیفی رکابەرایەتی دەکرد بۆ بوون بە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق. لە کۆتاییدا توانی زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بەدەست بێنێت.

 محەممەد حەلبووسی ناوی تەواوی (محەممەد رێکان حەلبووسیی)ەو، لەساڵی 1982 لە قەزای گەرمە لە پارێزگای ئەنبار لەدایکبووە، ئەندامی پەرلەمانی عێراقە لە فراکسیۆنی حەل، کە جەمال کەربوولی سەرۆکایەتی دەکات، هەروەها لە ساڵی 2014 بۆ تاوەکو 2017 پەرلەمانتار بووە.


PM:02:51:15/09/2018