ئه‌مڕۆ شەممە بە دەنگدانی نهێنی و بە دەنگی 169 پەرلەمانتار(محمد الحلبوسی) کرایە سه‌رۆکی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
محمد الحلبوسی ناوی ته‌واوی (محمد ریکان حدید علی الحلبوسی)ە لە 4ی کانونی دووه‌می 1981 له ئه‌نبار له‌دایکبووه‌و ژیانی اهوسەرگیری پێکهیناوە، خاوەنی چەندین بڕواننامەیە لە بوارەکانی: به‌کالۆریۆس له ئه‌ندازیاری شارستانی/ زانکۆی مستنصریه ساڵی 2001 بۆ 2002، ماسته‌ر له ئه‌ندازیاری/ زانکۆی مستنصریه ساڵی 2006، (OSHA)ی له‌بواری سه‌لامه‌تی پیشه‌یی، دنلۆم له زمانی ئینگلیزی‌دا له سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی زانکۆی مستنصریه، هەروەها بڕوانه‌مه‌ی داوه‌ری له یه‌کێتی ئه‌ندازیارانی عه‌ره‌ب.
حەلبووسی بەشداری لە چەندین کۆنگرە دا کردووە لەوانە،
١- به‌شداری کۆنگره جیهانییه‌کانی کردوه له‌گه‌ڵ شانده‌کانی په‌رله‌ماندا له‌ساڵه‌کانی (2014-2015-2016).
٢- به‌شداری کۆنگره‌ی په‌رله‌مانی ئیسلامی کردوه له ساڵی 2016دا
٣- به‌شداری کۆنگره‌ی پێشکه‌وتنی سه‌رکرده‌ی کردوه له‌گه‌ڵ رێکخراوی (NDI)
٤- به‌شداری کۆنگره‌ی ئاشته‌وایی کۆمه‌ڵگه و کاراکردنی رۆڵی گه‌نجان و ژنان له پێگه‌یاندنی کۆمه‌ڵدا کردوه له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
٥- به‌شداری کۆنگره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ شاره ئازادکراوه‌کان کردوه
٦- مؤتمر وورش عمل اعادة الاستقرار للمدن المحررة / EU
حەلبووسی ئەنجام بووە لە :
- ئه‌ندامی سه‌ندیکای ئه‌ندازیارانی عێراقه له‌ساڵی 2002وه‌وه
- ئه‌ندامی یه‌کێتی پیاوانی کاری عێراقییه له‌ساڵی 2002وه‌وه
- له‌ساڵی 2014 بوه ئه‌ندامی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی عێراق
- ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بووه له‌ساڵانی 2014 بۆ 2015
- ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بووه له‌ساڵانی 2015 بۆ 2016
- سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بووه له‌ساڵانی 2016 بۆ 2017
- پارێزگاری ئه‌نبار بووه له ساڵی 2017 بۆ 2018
- بوو به ئه‌ندامی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ساڵی 2018
- سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی (الانبار هویتنا)یه.