کاندیدێکی هاوپەیمانی بڕیاریدا کە پابەندی
بڕیاری حزبەکەی نەبێت بۆ بایکۆت کردن و ڕایگەیاند کە بڕیاری خۆم لە دەستی کەسدا
نییە و لە دەستی خۆمدایە.
خەتاب عومەر، کاندیدی ژمارە ٢٠ی هاوپەیمانی و
بەرپرسی نوسینگەی دهۆکی کەناڵی خەندان کە زمانحاڵی حزبەکەی بوو، ئەمڕۆ پەخشەکەی
ڕاگیرا ڕایگەیاند، کە ئەو پابەندی بڕیاری هاوپەیمانی نابێت بۆ بایکۆت کردنی
هەڵبژاردن و بانگەشەی بۆ خۆی دەستپێکرد.
هەروەها ڕاشیگەیاند ئەگەر کۆمسیۆن کێشەی نەبێ
ئەو بەشداری هەڵبژاردن دەکات و دەیەوێت بیسەلمێنێت تاکڕەوەی و بەرژەوەندی کەس
ناگەیەنێتە ئامانج.