حه‌سه‌ن که‌ریم که‌عبی بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستنیشانکرا.
کەمێک پێش ئێستا و بە بەشداری ٢٨١ پەرلەمانتار (حه‌سه‌ن که‌ریم که‌عبی) بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران بووە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمان پشکى پێکهاتەى شیعەکانە لە عێراقدا و دوو کاندیدیان بۆ ئەو پۆستە هەبوو، ئەوانیش حەسەن کەریم لە هاوپەیمانى سائیرون وعلیه ئیمارە لە بەیارق ئەلخەیر.
هه‌ر ئه‌مڕۆ محمد الحلبوسی به ده‌نگی 169 په‌رله‌مانتار، وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردرا.