ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە بە زەحمەت براوە بوو



لە خولی ئیسپانیاو لە گەری چوارەمدا، یانەی بەرشەلۆنە بە زەحمەت توانی بەربەستی یانەی ریاڵ سۆسیداد بشکێنێت و توانی یاریەکە ٢-١ بباتەوە.
بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاری کردو لە کاتی یاریەکەشدا توشی ناڕەحەتی بووەوەو  هەرچەندە گێمی یەکەم بە گۆڵێک لە دواوە بوو  بەڵام لە گێمی دووەم توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات.
هەردوو گۆڵەکەشلە لایەن سوارێز و دیمبلی لە خولەکەکانی ٦٣ و ٦٦ تۆمارکران.
بەم بردنەوەیە بەرشەلۆنە بە ١٢ خاڵ پێشەنگی خولەکەیە.





PM:08:10:15/09/2018