ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2018/9/15 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی نوێی راگه‌یاند، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- یه‌كێتییه‌كه‌مان به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری و راكێشانی تیروپشكی خولی یانه پلهنایابهكان و یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2018/2019، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م یانه‌كان كۆبوویه‌وه، دوای گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل و وه‌رگرتنی را و پێشنیاری نوێنه‌ری یانه‌كان، بڕیاردرا به:
• خولی نایابی كوردستان به به‌شداری (14) یانه به شێوازی خول به دوو قۆناغ (چوون و هاتن) له رۆژی دووشه‌ممه 2018/10/22 به‌رێوه ده‌چێت.
• دوا كات بۆ وه‌رگرتنی لیستی ناوی یاریزانان (كشوفات) رێكه‌وتی 2018/10/1 ده‌بێت.
• دوو یانه‌ی كۆتایی ریزبه‌ند بۆ ریزی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان داده‌به‌زن.
• مه‌رجه یه‌ك یاریزانی لاوان له دایكبووی 1999 و به‌ره‌و سه‌ره‌وه له پێكهاته‌ی یانه‌كان هه‌بێت و له سه‌ره‌تای یارییدا به‌شداربێت و یاری بكات.
• پێویسته سه‌رپه‌رشتیاری تیپ له خێزانی تۆپی پێ بێت و تایبه‌تمه‌ندی له تۆپی پێ هه‌بێت واته (یاریزانێكی دێرین یان ناوبژیوانێكی دێرین یان راهێنه‌رێكی دێرین) بێت، مه‌رج نییه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌یش بێت.
• هه‌ر راهێنه‌رێك دوو یاریده‌ده‌ر و راهێنه‌ری گۆڵپارێزانی ده‌بێت.
• هه‌ر یانه‌یه‌ك بۆی هه‌یه سێ یاریزانی پیشه‌گه‌ری هه‌بێت، به‌ڵام له كاتی یاری ته‌نیا دوو یاریزان له نێو یاریگه ده‌بن و یاری ده‌كه‌ن.
* یاریزان بۆی نییه له دوو خولی جیاواز بۆ دوو یانه‌ی جیاواز یاری بكات، به‌ڵام رێگه‌پێدراوه و ده‌كرێت یاریزان له دوو خولی جیاواز بۆ یه‌ك یانه یاری بكات.
• خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان به به‌شداری (17) یانه، كه به‌سه‌ر دوو گرووپ دابه‌شكراون و به یه‌ك قۆناغ له رۆژی سێشه‌ممه 2018/11/20 به‌رێوه ده‌چێت.
• له هه‌ر گرووپێك دوو یانه بۆ قۆناغی كۆتایی سه‌رده‌كه‌ون، دواتر له كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی چوارگۆشه‌ی زێرین گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و دوو یانه‌یش بۆ ریزی یانه پله‌نایابه‌كانی كوردستان سه‌رده‌كه‌ون.
• له هه‌ر گرووپێك یه‌ك یانه بۆ ریزی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان داده‌به‌زێت.
• مه‌رجه یه‌ك یاریزانی لاوان له دایكبووی 1999 و به‌ره‌و سه‌ره‌وه له پێكهاته‌ی یانه‌كان هه‌بێت و له سه‌ره‌تای یارییدا به‌شداربێت و یاری بكات.
• دوا كات بۆ وه‌رگرتنی لیستی ناوی یاریزانان (كشوفات) رێكه‌وتی 2018/11/1 ده‌بێت.
2- سه‌رجه‌م لێژنه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ئاماده‌كاری بۆ دروستكردنه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی لێژنه‌كان بۆ وه‌رزی 2018/2019 ده‌كرێت.
3- تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری و جه‌سته‌یی ناوبژیوانان له رێكه‌وتی 2018/10/13 له هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان