فالح خه‌زعه‌لی، په‌رله‌مانتاری
شاری به‌سره له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگەیاند، یه‌كه‌م دانیشتن به‌سه‌رۆكایه‌تی
سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له شاری به‌سره به‌ڕێوه‌بچێت.
خه‌زعه‌لی له به‌یاننامه‌یه‌كدا
ڕایگەیاند: "له‌گه‌ڵ حه‌لبووسی رێككه‌وتوون، یه‌كه‌م كاری خولی چواره‌می په‌رله‌مان
له شاری به‌سره‌وه ده‌ستپێ بكرێت".
وتیشی "شاندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران
و هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ش كه بیه‌وێت به‌شداری دانیشتنه‌كه بێت، ده‌توانن
له‌و دانیشتنه‌دا له نزیكه‌وه ئاگاداری داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی به‌سره بن و هه‌موومان
به یه‌كه‌وه له قۆناغێكی نوێ‌دا به خزمه‌تگوزاری گشتی ده‌ستپێبكه‌ین نه‌ك له
ئیمتیازاتی تایبه‌ت".
ئه‌مرۆ دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د عه‌لی زه‌ینی، به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاری
ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و، به‌بێ هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كه له
پشكی كورده، دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ سبه‌ینێ یەکشەممە دواخرا.