ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید دوو خاڵی گرنگی لە دەستدا


لە خولی ئیسپانیا و لە جەولەی چوارەمدا، یانەی ریاڵ مەدرید بۆ یەکەمجار لەم وەرزە توشی یەکسانبوون هاتو  دوو خاڵی گرنگ و بە نرخی لە دەستدا.
ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئاتلەتیک بیلباوی باسکی و لە ئەنجامدا بە گۆڵێک یەکسانبوو.
سەرەتا سۆسایتا گۆڵی یەکەمی لە خولەکی ٣٢ بۆ یانەی بیلباو کرد.
دواتر لە خولەکی ٦٣ ئیسکۆ  گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ مەدرید کردەوەو تا کۆتایش یاریەکە بەو ئەنجامە مایەوە.
بەم خاڵە ریاڵ مەدرید ١٠ خاڵی لە ٤ یاریدا هەیەو لە پلەی دووەمی لالیگا دێت.






PM:11:49:15/09/2018