بەر لە هاوسەرگیری ئەم شەش کارە بکە

زۆرێک کاتێک بڕیاری هاوسەرگیری دەدەن نازانن چۆن مامەڵە بکەن، بەڵام شەش کار هەیە کە دەبێت هەموو کەسێک ئەنجامی بدات پێش هاوسەرگیری

پسپۆرانی بواری کۆمەڵایەتی ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە دەیانەوێت هاوسەرگیری بکەن بە تەواوی هەست و سۆزە خراپەکان لە مێشکیان دەربکەن و تەنها بیرلەوە بکەنەوە کە هاوسەرگیریەکە سەرکەوتوو دەبێت.

دەبێت ئەو کەسانە بیر لەوە بکەنەوە کە ئەوان چیدی لە خێزانێکی ئامادە و گەورەدا نابن بەڵکو خۆیان خێزان بنیاد دەنێت.

پسپۆران دەڵێت" ئەوەت بیر بێت هەتا بیركردنەوەی تۆ لای خۆشەویستی پێشوو یان كێشە خێزانیەكانیە بێ چارەسەرەكانی ناو خێزانەكەت بێت هەتا بیركردنەوەكانت ئاڵۆزتر و پەرش و بڵاوتر دەبێت و ئارام نابیت "

هەروەها دەبێت مرۆڤ لەو کاتەدا برینەکانی دڵی ساڕێژبکات بە تەواوی و پشتگیری ئەو کەسە بە تەواوی بکەیت کە هاوسەرگیری لەگەڵ دەکەیت.

پسپۆران دەڵێن كەس لە هەڵەكردن بێ بەش نییە بەڵام گرنگ ئەوەیە هەوڵی ئەوە بدەیت بە باشترین شێوە سوود لە هەڵەكانت وەربگرت و داهاتویەكی جوانی پێ دروست بكەیت.

دەشلێن پیویستە پێش هاوسەرگیری سەرجەم ئەو کێشانەی کە لەگەڵ کەسانی دیکەدا هەتە کۆتایی پێبهێنیت و چارەی بکەیت



AM:12:07:16/09/2018