کەرکوک...چەند کوردێک لە کارەکانیان دوورخرانەوە

تەندروستی کەرکوک دوو پزیشک و کارمەندێکی وردبینی لە پۆستەکانیان دورخستەوە.

بەپێی نوسراوێکی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک کە وێنەیەکی دەست "سپی میدیا" کەوتووە،  بە پێی نوسراوێکی پارێزگای کەرکوک کە پشتی بەستووە بە نوسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دوو پزیشک و کارمەندێکی وردبینی لە نەخۆشخانەکانی کەرکوک دووخراونەتەوە.

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە جێگەی ئەو سێ کەسە دوو پزیشک و کارمەندێکی وردبینی عەرەب لە جێگەیان دانراون.

لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووە چەندین بەرپرسی کورد لە پۆستەکانیان لە کەرکوک دووخراونەتەوە و بەرپرسی عەرەب لە شوێنیان دانراون.



PM:09:45:16/09/2018