سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح، تاوتوێی كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى په‌رله‌مانتاران و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵی و چاره‌سه‌ركردنى دۆخی به‌سه‌ریان كرد.
نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ئیئتیلافی فه‌تح، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، بڵاویكرده‌وه، كه "هادى عامرى، پێشوازى له محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان و حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌م و چه‌ند په‌رله‌مانتارێك، كرد".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه له‌و دیداره‌دا، عامرى له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌دا باسیان له چه‌ند دۆسێیه‌ك كرد، له‌وانه‌ش: گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌نگی ده‌زگا ته‌شریعییه‌كان، په‌سندكردنى یاسا گرنگ و په‌كخراوه‌كان، كاركردن بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، كه باس له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى په‌رله‌مانتاران و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كراه، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌سره.