ئه‌مڕۆ 16ی ئه‌یلولی 2018 وته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" رایگه‌یاند که به‌شداری شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی ئیدلب ناکه‌ن.
نوری مه‌حمود، وته‌بێژی یه‌په‌گه له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له‌گه‌ڵ زیادبوونی قسه له‌سه‌ر پێشبینی ده‌ستپێکردنی پڕۆسه‌ی سه‌ربازی بۆ گرتنه‌وه‌ی ئیدلب، هه‌ندێک له ده‌زگا راگه‌یاندن و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان باسیان له‌وه ده‌کرد که یه‌په‌گه به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه ده‌کات.
وتیشی "بۆیه ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین که هیچ شه‌ڕڤانێکی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له ئیدلب نین و به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه ناکه‌ین، به‌ڵکو ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین بۆ له‌ناوبردنی داعش و خه‌بات ده‌که‌ین دژی سوپای داگیرکه‌ری تورکیا و میلیشیاکانی".