مەحمود سەنگاوی داوای لێبوردن دەکات

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی  یەکێتی روونکردنەوەیەک لەبارەی بۆچونیان لەسەر بەشدارینەکردنى هاوپەیمانى لە هەلبژاردن و بەشدارینەکردنى بەرهەم ساڵح بڵاودەکاتەوەو داوای لێبوردنیش لە ناوبراو دەکات.

لە روونکردنەویەکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە، تیایدا مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بەوەدەکات،  کۆمەلیک زانیارى ناراست هەندیک بۆچوونمان لەسەر بەشدارینەکردنى هاوپەیمانى لە هەلبژاردن و بەشدارینەکردنى سەرۆکى قەوارەکەیان براى بەریزم کاک بەرهەم خستە روو، بەلام دوایى بۆم دەرکەوت ئەو زانیاریانە ناراستە.

لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا هاتووە، ، داواى لیبوردن لە برادەرانى هاوپەیمانى و براى بەریزم دکتۆر بەرهەم دەکەم کە لەرووى دلسۆزیمانەوە بۆ دۆستایەتى هاوپەیمانى ئەو قسانەمان کردوە، نەک خوانەخواستە پەلاماردتان وسوکایەتى کردن.

دەقی روونکردنەوەکە:

روونکردنەوەک لە محمود سەنگاوی

بەدواواى لیبوردنەوە لەسەر کۆمەلیک زانیارى ناراست هەندیک بۆچوونمان لەسەر بەشدارینەکردنى هاوپەیمانى لە هەلبژاردن و بەشدارینەکردنى سەرۆکى قەوارەکەیان براى بەریزم کاک بەرهەم خستە روو بەلام کە دوایى بۆم دەرکەوت ئەو زانیاریانە ناراست بۆیە داواى لیبوردن لە برادەرانى هاوپەیمانى و براى بەریزم دکتۆر بەرهەم دەکەم کە لەرووى دلسۆزیمانەوە بۆ دۆستایەتى هاوپەیمانى ئەو قسانەمان کردوە، نەک خوانەخواستە پەلاماردتان وسوکایەتى کردن .

محمود سەنگاوی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
یەکیتی نیشتمانی کوردستان



AM:12:14:17/09/2018