بڕیارە لە سەرەتای هەفتای داهاتوو هێڵی ئاسمانی بریتش ئێروه‌یس، گه‌شته‌كانی لە نێوان له‌نده‌ن و تاران رابگرێت.
كۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی (بریتش ئێروه‌یس-British Airways)ی به‌ریتانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، له رۆی 22ی ئەیلولەوە گه‌شته راستهوخۆكانی نێوان له‌نده‌ن و تاران راده‌گرێت.
کۆمپانیاکە هۆکاری راگرتنی گەشتەکانی بۆ زیانی دارایی كۆمپانیاكه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، نه‌ك پابه‌ندبوون به سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته.
لە ەبشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی کۆمپانیاکەدا هاتووە، دوایین گەشت لە تارانەوە بۆ لەندەن رۆژی 23ی ئەیلوول ئەنجامدەدرێت.
پێشتر و له رۆژی 23ی ئابدا كۆمپانیای ریتش ئێروه‌یس-ی بەریتانی رایگه‌یاندبوو، مانگی ئه‌یلولدا بە هۆی بازرگانیەوە گهشتەکانیان لەگەڵ تاران راده‌گرێت.