بەلەمێکی کۆچبەران له كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی بۆدروم بە ١٩ سەرنشینەوە ژێر ئاو کەوت، لە ئەنجامدا دوو کۆچبەر خنکان و یەکێکیش بێ سەروشوێن مایەوە.
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، له كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی بۆدروم سەربە پارێزگای موغڵا، به‌له‌مێكی لاستیك کە 19 كه‌سی به ره‌گه‌ز عێراقی و سووری هه‌ڵگرتبوو و، له گوندی باغڵاوه چووبووه ده‌ریاوه نقوم بوو.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو کۆچبەرانە به‌نیازبوون به شێوەیەکی نایاسایی بپه‌ڕنه‌وه بۆ دوورگه‌ی ئیستانكۆ لە یۆنان، بەڵام دوای كه‌مێك له ده‌رچوونی ژێرئاوكه‌وت.
پاش ئاگادار کردنەوەیان تیمه‌كانی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیا به دوو به‌له‌م بەهانای كۆچبه‌رانه‌وه چوون و 16 كۆچبه‌ریان رزگاركرد كه 15یان عێراقی و یه‌كێکیان سووری بوو، ته‌رمی دوو ئافره‌تیشیان دۆزییه‌وه، لە ئێستاشدا تیمەکان بەرەوامن له‌سه‌ر گه‌ڕان به‌دوای كۆچبه‌رێكی بێسه‌روشوێندا.