عێراق رووبەڕووی بەرازیل و ئەرجەنتین و سعودیە دەبێتەوە


وا بڕیارە مانگی داهاتوو لە وڵاتی سعودیە پاڵەوانێتیەکی دۆستانە لە نێوان هەڵبژاردەکانی سعودیەو عێراق و ئەرجەنتینو بەرازیل ئەنجام بدرێت و هەڵبژاردەی عێراقیش بەشداری ئەو پاڵەوانێتیە دەکات.
ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی  پێی عێراق بەرەسمی رایگەیاند بەشداری ئەو پاڵەوانێتیە دۆستانە دەکەین، کە پێشتر وا بڕیاربوو هەڵبژاردەکە بکشێتەوە، بەڵام عێراق لە کۆتایدا بڕیارەکەی گۆڕی و بەشداری دەکات.
پاڵەوانێتیەکەش لە ١٢-١٠- لە وڵاتی سعودیە ئەنجام دەدرێت.



PM:08:34:17/09/2018