ڤاڵڤێردی باسی یاریەکەی ئایندهۆڤن دەکات


رۆژی سێشەممە یانەی بەرشەلۆنە لە دەستپێکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە گروپی دووەم، میوانداری یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی دەکات و یاریەکەش لە سەعات ٧:٥٥ خولەک بەڕێوە دەچێت.
ئەمڕۆ راهێنەری بەرشەلۆنە ڤاڵڤێردی، بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردو باسی لەو یانەیە کردو وتی: ئەوان تیپێکی لاواز نین، بەڵکو تیپێکن لە هێرشبردن و بەرگریش بەهێزن ، ئەوان یانەیەکی گەورەی ئەوروپان پاڵەوانی خولی خۆیانن و بە شێوەی تایبەتی خۆیان یاری دەکەن.
پاشان رایگەیاند دەمانەوێت هەموو نازناوەکان لەم وەرزە بەشداری دەکەین ببەینەوە، هەرچەندە کاتی یاریەکەی ئەمڕۆ زووتر ئەنجام دەدرێت، تەمەنا دەکەم کار لە هاتنی هاندەران نەگرێت، ئەوان گرنگن لە یاریگادابن و ورەی ئێمە بەرز دەکەنەوە.




PM:10:21:17/09/2018