گەر دەتەوێت منداڵەکەت گەشەی زیاد ببێت ئەم خۆراکانەی پێبدە
دایکان و باوکان هەمیشە پەرۆشی تەندرووستی مناڵەکانیانن، هەروەها زیاد لەوەش بە پەرۆشن مناڵەکانیان خێرا گەورە ببن، ئایا تا ئێستا زانیووتە خواردن ڕۆڵی یەکەم دەبینێت لە بەرزبوونی باڵای مناڵەکەدا ؟ گەر دەتەوێت منداڵەکەت بەجوانی و تەندرووست گەشە بکات ئەوا ئەم خۆراکانە بۆ خشتەی خۆراکی مناڵەکەت زیادبکە.
ـ هێلکە: پرۆتین و ماددەی خۆراکی هێلکە ڕۆڵی گرنگنیان هەیە لەبەرزبوونی باڵای منداڵدا ، بۆیە ڕۆژانە دڵنیابە لەوەی منداڵەکەت هێلکەیەک بخوات.
ـ شیر: شیر پڕیەتی لەکالیسیۆم کەزۆر گرنگە بۆ گەشەکردنی ئێسک و بەهێز بوونی هەروەها شیر پرۆتینی تێدایە یارمەتی گەشەی منداڵ دەدات.
ـ مریشک: خواردنی مریشک یەکێکە لەوخواردنانەی تەندرووستە ، وە دەوڵەمەندە بە پرۆتین ئەمەش وادەکات خواردنی ببێتە هۆی زیادبوونی گەشەی منداڵ.
ـ سپێناخ: سپێناخ لەو سەوزانەیە ماددەی ئاسن و کالسیۆم لەپێکهاتەیدا هەیە ئەم دووماددەیەش زۆر گرنگن بۆ بەرزبوونی منداڵ.
ـ گێزەر: گێزەر دەوڵەمەندەبە ڤیتامین A ئەم ڤیتامینەش یارمەتی درووست بوونی پرۆتین دەدات لەلەشدا ، بۆیە ڕۆژانە هەوڵ بدە گێزەر وەک شەربەت یاخود بە زەڵاتە بدەی بە منداڵەکەت.
ـ میوە: هەموومان ئەوە دەزانین میوە جۆری ئەو خۆراکانەیە یارمەتی زیادبوونی گەشەو بەهێز بوونی منداڵ دەدات، بەتایبەت ئەو میوانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A .
ـ ماست: ماست سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین D و کالسیۆمە ئەم دوو مادیەش خێرای گەشەی منداڵ زیاد دەکەن.
وە هە ـف
سەرچاوە: style craze
PM:10:26:17/09/2018