چەکدارانی داعش بۆردومانی گوندی قایە-ی سەر بە قەزای خانەقین کرد و، بەو هۆیەوە پێنج هاووڵاتی برینداربوون.
زاهد تاهیر ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ڕایگەیاند، چەکدارانی داعش 10 گولە هاوەنی ئاراستەی گوندی قایە-ی سەر بە قەزای خانەقین کردووەو لە ئەنجامدا پێنج هاوڵاتی برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هاوڵاتیانەی برینداربوون چواریان ئەندامی یەک خێزانن و ژن و منداڵیشیان تێدایە، سەرجەمیان هاوڵاتی مەدەنین.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بۆ ئێن ئاڕتی ئەوەشی خستەڕوو، بەگۆی بەرکەوتنی کولە هاوەنەکانەوە سێ خانوو ڕووخاون، ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسیش سوتاوە.