قوباد تاڵەبانی سەرۆکی لیستی یەکێتی ڕایگەیاند یه‌كێك له شانازییه گه‌وره‌كانم ئه‌وه‌یه كه نه‌مهێشت دوو ئیداره‌یی
له هه‌رێمی كوردستان دروست بێته‌وه و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان‌مان له دوو كه‌رتبوون
پاراست.
ئەمڕۆ مەراسیمی بانگەشەی هەڵبژاردنی
یەکێتی لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی سەرۆکی لیستی یەکێتی ڕایگەیاند لێره‌ین
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولێر بۆ هەموو هه‌ولێرییه‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجار به
هه‌لی كار و ئارامی و خزمه‌ت.
جێگری سەرۆکی حکومەت وتیشی: لێره‌وه به‌ڵێنی
نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی موچه ده‌ده‌ین و به‌ڵینی گێڕانه‌وه‌ی موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانیش
ده‌ده‌ین، ئه‌و چاكسازییه‌ی كراوه، یه‌كێتی پێشه‌نگی بووه، ئه‌وه‌ش نه‌كراوه،
یه‌كێتی ده‌یكات.
کاندیدی ژمارە یەکی یەکێتی ڕاشیگەیاند:
یه‌كێك له شانازییه گه‌وره‌كانم ئه‌وه‌یه كه نه‌مهێشت دوو ئیداره‌یی له هه‌رێمی
كوردستان دروست بێته‌وه و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان‌مان له دوو كه‌رتبوون
پاراست.
جەختیشی کردەوە: بۆ هه‌لی كار نزیكه‌ی
70 كارگه ده‌خه‌ینه‌وه كار، باشیش ده‌زانین كه به‌بێ پشتگیریی پارتی، كه‌س له
هه‌ولێر دانامه‌زرێت، به‌ڵام ئه‌مه به هاوسه‌نگیی هێز لەنێوان یەکێتی و پارتی ده‌كرێت
و چیتر رێگه ناده‌ین به ته‌زكییه‌ی لق و ناوچه خه‌ڵك دابمه‌زرێت.