راهێنەری ریاڵ مەدرید هەموو شتێکی لەسەر یاری بەرامبەر بە رۆما وت
وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێڕنابیۆ میوانداری یانەی رۆمای ئیتاڵیا لە خولی یانە پاڵەوانەکان بکات.
ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لۆپتیگی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند هەست بە شانازییەکی زۆر دەکەم کە لە یەکەم یاری ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکان راهێنەر دەبم، هەموو لە یانەی ریاڵ مەدرید بۆ ئەم جەنگە ئامادەیەو تەنهاش بیر لە یاریزانەکانی خۆم دەکەمەوە.
ئاشکراشی کرد ماریانۆ دیاز ئامادەیە بۆ یاریەکەو سبەینێش بڕیار لەسەر گۆڵچیەکان دەدەم کامیان یاری دەکەن.
هەروەها وتی یانەکەی من ١١ یاریزانی سەرەکی نیە من هەموو یاریزانەکان لە یانەکەدا پشتپێدەبەستم.
لە کۆتایدا وتی یانەی رۆما تیپێکی بەهێزەو وای دەبینم یاریەکی قورس بێت.
PM:06:51:18/09/2018