ئایا قەلەقی دەبێتە هۆی سەکتەی دڵ ئەگەر لەشێکی تەندروستیشت هەبێ



 سەکتەی دڵ یەکێکە لەنەخۆشییە کوشندەکان لەمڕۆدا زۆرێک بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە گیان لەدەست دەدەن پسپۆڕان هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ خواردنی ناتەندروست، پەستانی خوێن، ڕێژەی زۆری شەکری خوێن ، و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان.
 ئەوکەسانەی ئەم کێشانەیان هەیە زیاتر تووشی سەکتەی مێشک و دڵ دەبن. بەڵام لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەسەر کەسانێک ئەنجامدراوە هیچ نەخۆشییەکیان نەبووە جگە لە قەلەقی، پسپۆڕان بۆیان دەر کەوتووە قەلەقی هۆکارێکی دیکەی تووشبوونە بە سەکتەی دڵ هەروەها باسیان لەوەش کردووە هەموو کەسێک جۆرێک لەقەلەقی هەیە بەڵام ئەگەر بێتوو ڕێژەکەی زیادببێت دەبێتە هۆی سەکتەی دڵ.
 پسپۆڕان ئەڵێن قەلەقی بەپێی کەسەکان دەگۆڕێت هەندێک کەس قەلەقی لەسەر خۆی قوورس دەکات بەجۆرێک دەبێتە هۆی بێتاقەتی زۆر، ترس، توڕەی ، نەیاری، بەڵام هەندێکی کە بە پێچەوانەوە شتەکان لەسەر خۆی ئاسان دەکات .
ئەمانەش هەندێکن لە هۆکارەکانی تووشبوون بەسەکتەی دڵ لەکاتی قەلەقیدا.

ـ لەکاتی قەلەقیدا پەستانی خوێن بەرز  دەبێتەوە لەئەنجامی ئەمەشدا  سەکتەی دڵ ڕوودەدات.

ـ مرۆڤ لەکاتی قەلەقیدا توانای وەرزش کردنی نییە.

ـ هەندێک کەس لەکاتی قەلەقیدا پەنا دەبن بۆکێشانی ڕێژەیەکی زۆر جگەرە ئەمەش وادەکات خوێن خەست ببێتەوە.

ـ هەروەها لەکاتی قەلەقیدا لەش ڕێژەیەکی زۆر هۆڕۆمۆنی کۆرتیزۆڵ ، ئەردیناڵ دەر دەدات .

ـ هەبوونی قەلەقی هەندێ جار دەبێتە هۆی خوێن  مەین ئەمەش هۆکارە بەتووشبون بەسەکتەی دڵ.

وە : هەـ ف

سەرچاوە: .medicinenet.com



PM:07:43:18/09/2018