" هەوڵەکانی کردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەرووی تورکیادا شکستی هێنا "

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، تاهیر عەبدوڵا ڕایده‌گه‌یەنێت " تەواوی ئەو هەوڵانەی لەلایەن بەرپرسان و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمەوە دراوە بۆ دەستپێکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی، بێسودبوون".

تاهیر عەبدوڵا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی " فڕۆکەخانەی سلێمانی هیچ کێشەیەکی تەکنیکی یان یاسایی و چاودێری لەگەڵ فڕۆکەخانەکانی تورکیادا نییە، بەڵام تورکیا ڕەزامەندی دەرنابڕێت بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی".

بەوتەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی " تورکیا تەنها گەشتەکانی خۆی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانیدا ڕانەگرتووە، بەڵکو تەواوی ئەو گەشتانەی کە لە وڵاتانی ئەوروپاوە دێنە سلێمانی، سنووری ئاسمانی بە ڕوویاندا داخستووە."

رێگرتن لە گەشتەئاسمانییەکان لەلایەن تورکیاوە دەگەڕێتەوە بۆ تۆمەتبارکردنی هێزەکانی سلێمانی بە پشتگیریکردنی " تیرۆر" لەلایەن حکومەتی تورکیاوە.



PM:08:13:18/09/2018