گۆڕان داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات چاودێری هەڵبژاردنی کوردستان بکەن

گۆڕان لەگەڵ نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان و قونسڵی وڵاتان کۆدەبێتەوەو بۆ بەرگرتن لە کاری ساختەکاری داوایان لێدەکات، چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن.
میدیاکانی گۆڕان بڵاویان کردەوە، گۆڕان بەفەرمی كونسڵخانەو باڵیۆزخانەكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ چاودێری كردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە و داوا لە وڵاتان دەكات رێگری لە ئەنجامدانی ساختەكاری بكەن. لە وەڵامی گۆڕاندا یەكێتی ئەوروپاو ئەمریكاو نێردەی یۆنامی و بەریتانیاو چەند وڵاتێكی تر ئامادەیی خۆیان بۆ چاودێری كردنی  پرۆسەكە دەربڕیوە.

میدیای ئەو حیزبە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هۆشیار عومەر عەلی، رێكخەری ژووری پەیوەندیە دیبلۆماسیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە نامەیەكی فەرمیدا زانیاری پێشوەختەیان داوەتە سلكی دیبلۆماسی وڵاتان سەبارەت بە هەڵبژاردنەكەی 30 ی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستان.

هۆشیار عومەر عەلی باسی لەوەش کردووە گۆڕان لەگەڵ نوێنەرانی یەكێتی ئەوروپاو ئەمریكاو نێردەی یۆنامی و بەریتانیاو چەند وڵاتێكی تر کۆبۆتەوەو ئەو وڵاتانە ئامادەیی خۆیان بۆ چاودێری كردنی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی  پەرلەمانی كوردستان  دەربڕیوە.




PM:11:03:18/09/2018