یەکێتی سەرۆکی فراکسیۆنی لە پەرلەمانی عێراق هەڵبژارد


پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد بە کۆی دەنگی ئەندامانی فراكسیۆنەكەیان جوان ئیحسان كراوەتە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی. 

حه‌سه‌ن ئاڵی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی لەپەرلەمانی عێراق بەمیدیایەكی حزبەكەی راگەیاندوە ”له‌ناو په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی له‌به‌غدا پرسی دیاریكردنی سه‌رۆك فراكسیۆنمان به‌كۆی ده‌نگ یه‌كلاكردۆته‌وه‌و مه‌كته‌بی سیاسی-شمان ئاگاداركردۆته‌وه‌".

ناوبراو دەشڵێت " جوان ئیحسان كه‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌، پێمانباش بو بكرێته‌ سه‌رۆكی فراكسیۆن، بەڵام تا ئێستا بڕیارده‌رو جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆن دیارینه‌كراون".

حەسەن ئاڵی دوا بڕیاری بۆ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی جێهێشتووە تا لەسەر جوان ئیحسان وەک سەرکۆی فراکسیۆن بڕیار بدات.



AM:12:05:19/09/2018