ڤیدیۆ:لیڤەرپوڵ بردنەوەیەکی قورسی بەرامبەر پاریس بەدەستهێنا


لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە قۆناغی گروپەکان، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بردنەوەیەکی زەحمەتی بەرامبەر بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەدەستهێناو توانی یاریەکەی ٢-١ لێبباتەوە.
لیڤەرپوڵ لە یاریگای خۆی یاریکردو هەرچەندە سەرەتا بە دوو گۆڵی ستۆریچ و میلنەر پێشکەوت، بەڵام یانەی پاریس سانجێرمان لە لایەن یاریزانان، تۆماس مۆنیاو مباپی توانی ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە.
دواتر لیڤەرپوڵ لە لایەن فێرمینهۆوە لە خولەکی ٩٢ گۆڵی سێیەم و بردنەوەی کردو یاریەکەی ٣-٢ بردەوە ویەکەم سێ خاڵی لە خولەکە بەدەستهێنا.
ئەنجامی یاریەکانی تر بەمشێوەیە بوو..


مۆناکۆ ١-٢ ئاتلەتیکۆ مەدرید
کلۆپ بروج ٠-١ دۆرتمۆند
رید ستار ٠-٠ ناپۆلی
شاڵکە ١-١ پۆرتۆ
گالاتە سەرای ٣-٠ سپارتاک مۆسکۆ







AM:12:46:19/09/2018