هۆکاری دواکەوتنی مووچە وەزارەتەکان ئاشکرا دەبێت

تا ئێتسا ژمارەیەکی کەم لە وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم مووچەیان وەرگرتووەو زۆرێکیان دواکەوتوون، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێمەوە پێنەدانی مووچەی مانگی شەشی ژمارەیەکی وەزارەتی حکومەتی هەرێمی گەڕاندەوە بۆ ئەو بڕە پارەیەی کە لەبەغداوە مانگانە دەدرێت بە حکومەتی هەرێم و لەگەڵ داهاتی نەوتی هەرێم مووچەی پێ دابین دەکرێت.

وەک بۆتە نەرێت، حکومەتی عێراق هەموو مانگێک بڕی ٣١٧ ملیۆن دۆلار لە دەیەی کۆتایی مانگدا دەنێرێت بۆ حکومەتی هەرێم، وەزارەتی دارایش تەکمیلەی مووچەی ئەو مانگەی پێدەکات.

سەرچاوەکەی سپی باسی لەوە کرد، کە پێشبینی دەکات ئەمڕۆ و سبەی ئەو بڕە پارەیە بەغدا بگاتە هەرێم.



AM:10:07:19/09/2018