كۆمسیۆن نووسراوی فه‌رمی ره‌وانه‌ی په‌روه‌رده ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی
خوێندنگه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كرداره‌كان له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن
و راپرسیش رایده‌گه‌یه‌نێت: پێویسته ئێواره‌ی رۆژی 27ی مانگ خوێندنگه‌كانمان راده‌ست
بكرێت، بەو پێیەش لە ٢٧ی مانگەوە لە قوتابخانەکان تا ٣٠ مانگ دەبێتە پشووی فەرمی.
ئاراس ره‌سوڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كرداره‌كان له‌كۆمسیۆنی باڵای
سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ
نووسراو بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتنی خوێندنگه‌كان، پێویسته
ئێواره‌ی رۆژی 27ی مانگ ژماره‌یه‌ك له‌خوێندنگه‌كانمان راده‌ست بكرێت، بۆئه‌وه‌ی
كه‌لوپه‌له‌كانی خۆمانی تێدا دابنێنین، بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت.
وتیشی:"بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت كه رۆژی 28ی مانگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت،
ئه‌و ژماره زۆری خوێندنگه‌كان وه‌رناگرین كه‌بۆ ده‌نگدانی گشتی پێویستمانه، ره‌نگه
له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك 30 بۆ 40 خوێندنگه وه‌ربگرین".
ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن وتوشیەتی ئێواره‌ی رۆژی 29ی مانگ پێویسته
خوێندنگه‌كانمان راده‌ست بكرێت، بۆئه‌وه‌ی رێكیان بخه‌ین و كارمه‌نده‌كانمان بچین
ره‌حله‌كان ده‌ربهێنن.
ڕوونیشی کردووەتەوە وه‌كو كۆمسیۆن رۆژی 1ی 10شمان پێویست ده‌بێت،
بۆ گێڕانه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌كان، به‌ڵام قه‌ره‌باڵغی له‌ناو خوێندنگه‌كان دروست ناكه‌ین.
هاوکاتد.ڕێبین ئه‌بوبه‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی
سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی دەڵێت به‌بۆچوونی ئێمه
كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنگه‌كان چه‌ند رۆژێك دواده‌كه‌وێت، چونكه رۆژی 30ی مانگ
هه‌ڵبژاردنه، لانیكه‌م (3 بۆ 4)رۆژمان پێویسته بۆئه‌وه‌ی بیناكان به‌ته‌واوی
پاكبكه‌ینه‌وه.
بەم پێیەش بێت بە هۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەوە لە هەرێمی
کوردستان لە ڕۆژی27ی ئەم مانگەوە تا کۆتایی مانگ پشووی فەرمی دەبێت.