کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی بەردەوامە و بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا کە
بەرهەم ساڵح بکرێتە کاندیدی فەرمی یەکێتی و مەلا بەختیاریش کۆبوونەوەکەی جێهشتووە.
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی بە سپی ڕاگەیاند کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا سێ
کەس دژی کاندید کردنی بەرهەم ساڵح بوون و مەلا بەختیاریش کاندید بوونی بۆ پۆستی
سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە.
وتیشی مەلا بەختیار لە ئەنجامی کۆبوونەوەکە نیگەران بووە و هۆڵی
کۆبوونەوەکەی جێهێشتووە و لە ناو کۆبوونەوەکەشدا دەنگەدەنگ و گرژی توند دروست
بووە.
ڕوونیشی کردەوە بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردراوە بەرهەم ساڵح بکرێتە کاندیدی
فەرمی سەرۆک کۆمار.