سەعدی پیرە: د.بەرهەم ساڵح یەکێتییە و کاندیدی فەرمی سەرۆک کۆمارە

سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕایگەیاند ئەنجومەنی سەرکردایەتی گەڕانەوەی بەرهەم ساڵحی پەسەندکردووە و ئێستا ناوبراو ئەندامی یەکێتی نشتیمانی کوردستانە و کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمارە.

سەعدی پیرە وتیشی "سێ کاندید هەبوون بۆ ئەو پۆستە کە بەرهەم ساڵح و محەمەد سابیر و لەتیف مەحەمەد بوون، بە دەنگدان ئەو بابەتە یەکلاییکرایەوە و ئێستا بەرهەم ساڵح تاکە کاندیدی یەکێتییە".

وتەبێژەکەی یەکێتی جەختیشیکردەوە "مەرجی سەرکردایەتی ئەوەبووە ئەو کەسەی دەبێتە کاندیدی یەکێتی دەبێت ئەندامی یەکێتی بێت و ئێستا ناوبراو ئەندامی یەکێتییە".




PM:02:45:19/09/2018