دەقی نامەی بەرهەم ساڵح بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی

تایبەت بە سپی میدیا


ئەمڕۆ سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کۆبوونەوە و تێیدا نامەیەکی بەرهەم ساڵح کە ئاڕاستەی کۆسرەت ڕەسوڵ و سەرکردایەتی یەکێتی کراوە خوێندرایەوە، سپی میدیا وەک یەکەم دەزگای میدیایی دەقی ئەو نامەیە بڵاودەکاتەوە.


دەقی نامەکەی بەرهەم ساڵح


برای بەڕێزم جەنابی کاک کۆسرەت جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان


هەڤاڵانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان


سڵاوێکی گەرم لەبەر ڕۆشنایی باسەکانی نێوانمان، بە ئامانجی یەکخستنی هێز و تواناکان و پتەوکردنی یەکڕیزی گەل و پاراستنی بەرژەوەندی خەڵک و ڕێزگرتن لە یادەوەری جەنابی مام جەلال و شەهیدە نەمرەکان و لە پێزانینم بۆ هەوڵی تێکۆشەرە دێرینەکان بڕیارمدا بە درێژەپێدان بەخەباتی خۆم لە نێو ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە پێی ڕاوێژی پێشوومان پڕۆسەی یەکگرتنەوەی هەڤاڵەکانمان لە نێو هاوپەیمانی و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەستثێدەکات لە دامەزراوە و ئۆرگانەکانی یەکێتی درێژە بە خەباتی خۆیان دەدەن.


براتان

بەرهەم ساڵح



PM:04:37:19/09/2018