پارتی: بەرهەم ساڵح کاندیدی هاوبەشی ئێمە نییە

سكرتێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگه‌یاند "‌ به‌رهه‌م ساڵح كاندیدی‌ هاوبه‌شی‌ ئێمه‌ و یه‌كێتی‌ نییه‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار".

دوای راگەیاندنی یەکێتی کە بەرهەم ساڵح کاندیدی حیزبەکەیانە، فازڵ‌ میرانی‌ سكرتێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ میانی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ حزبه‌كه‌یدا له‌ شاری‌ هه‌ولێر وتی"كاندیدی‌ خۆمان بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق ده‌بێت".

فازڵ‌ میرانی‌ وتی‌: "به‌رهه‌م ساڵح كاندیدی‌ هاوبه‌شی‌ ئێمه‌ و یه‌كێتی‌ نییه‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار".
هەروەها نابراو وتیشی" ئێمە بەربژێری خۆشمان دەبێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار".



PM:04:47:19/09/2018