د. محەمەد سابیر راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە

د. محەمەد سابیر کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کە ئەمڕۆ لەهەڵبژاردنی سەرکردایەتی یەکێتی نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە.
  
لەو راگەیاندنەدا د. محەمەد سابیر دەڵێت "بە پێویستی دەزانم کە سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی ئەو ھەموو ھەڤاڵ و ھاورێ و بەرێزانە بکەم کە لە پرۆسەی خۆکاندیدکردنم بۆ  پۆستی سەرکۆمار وەک پالێۆراوی  یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لەسەر پشکی کوردستان". 

لەو راگەیاندنەدا هاتووە "ئەمەکداری ھاوکاریکردنیانم لەو کۆششەی بۆ خزمەتی کوردستان و عیراقی دیموکرات و فیدرال بەرنامەم بۆ دارشتبوو ، بەتایبەتی وەک تێکۆشەرێک و کاندیدێکی یەکێتی سوپاسی زۆری تێکڕای ھەڤالانی ئەنجونی ناوەندی و سکرتاریەتی ئەنجومەنی بەرێز دەکەم کە بەرەسمی کاندیدبوونیان پەسەندکردم و ھەروەھا سوپاسی ئەو ھەڤالانەی سەرکردایەتی دەکەم کە لە سۆنگەی متمانەبوونیان بە ھەڤالی خۆیان لە کۆببوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا دەنگیان پێدام". 

لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت" دیارە خۆکاندیکردنی من لەو ئەرکەدا بۆ خزمەتی کورد و یەکێتی و رێبازی مامی گەورەمان بوو  کە رێبازی راپەراندنی ئەرکی سەرشان و قبوڵکرنی مافی خۆکاندیدکردن و پەسەندکردنی دەرەنجامی دەنگدانی دیموکراتیشە." 

لە کۆتاییدا دەڵێت "بەم بۆنەیەوە دووپاتی دەکەمەوە وەک ھەمیشە ھەڤاڵ و ھاورێی تێکۆشانی ھەموو یەکێتییە بەئەکەمەکانم و لەسەر ھەمان رێچکەی خزمەتی کوردستان و یەکێتییەکەی سەرۆک مام جەلال و عێراق و سیستمە دیموکرات و فیدرالییەکەی بەردەوام دەبم".
 



PM:05:28:19/09/2018