وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق رایدەگەیەنێت" وه‌زاره‌تی دارایی ره‌زامه‌ندی ده‌ربریوه به‌خه‌رجكردنی موچه‌ی پاشه‌كه‌وتی سێ ساڵی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای موسڵ."
محه‌مه‌د ئیقبال عومه‌ر سه‌یده‌لی وه‌زیری په‌روەر‌ده‌ی عێراق له راگه‌یاندراوێكدا، ئاشكرای كردوه " وه‌زاره‌تی دارایی بریاری داوه به‌خه‌رج كردنی سه‌رجه‌م موچه‌ی پاشكه‌وتی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای موسڵ".
وه‌زیری په‌روەر‌ده‌ی عێراق ئیقبال جەخت دەکاتەوە، چاودێریه‌كی وردی ئه‌م بابه‌ته ده‌كات تاوه‌كو سه‌رجه‌م موچه‌ی پاشه‌كه‌وتی كارمه‌ندان خه‌رج ده‌كرێت .
له‌و كاتەوە کە داعش کۆنتۆڵی پارێزگای موسڵ كرد و تا كاتی پارێزگاكه رزگار كرا، فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و شاره هیچ موچه‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرت، كه‌ماوه‌ی سێ ساڵ بوو .