چەند لایەنێکی عێراقی پشتیوانی خۆیان بۆ بەرهەم ساڵح دەربڕی

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی ئەیلول هاوپەیمانی بنیاتنانەوە رایگەیاند، کە پشتیوانی لە بەرهەم ساڵح دەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

میساق حامیدی ئەندامی هاوپەیمانی بنیاتنانەوە، کە پێکهاتووە لە لیستی فەتح و دەوڵەتی یاسا و چەند لایەنێکی دیکەی عێراقی ڕایگەیاند ،"کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح لەلایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار هەڵبژاردنێکی دروستە و لەلایەن زۆربەی حزبە سیاسییەکانی عێراقەوە قبوڵکراوە".

هەروەها وتیشی، "هاوپەیمانیەتییەکەیان پشتیوانی لە کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح دەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار".

 ئەوە لە کاتێکدایە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەرهەم ساڵح لە نێوان هەیەک لە لەتیف ڕەشید و محەمەد سابیر بە بەدەستهێنانی ٢٦ دەنگ، توانی ببێتە تاکە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.


PM:07:48:19/09/2018