قەڵادزێ: کچێک بەهۆی ژهر و گەنجێک بە کارەبا گیانیان لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە دوو روداوی جیاوازدا گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ  بە تەزوی کارەبا و کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە هۆی خواردنەوەی ژەهر گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کاتژمێر 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، گەنجێک بەناوی( ع .م . ر) لەدایک بووی ساڵی1995 پیشەی شوان، دانیشتووی لە بانوەقەل لە سنوری ناحیەی سەنگەسەر بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا، پاش توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر ئێوارەی ئەمڕۆ کچێک بەناوی ( ش . م . ٲ ) پیشەی کچی ماڵ، لەدایک بووی ساڵی 1996 دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین بەهۆی خواردنەوەی ژەهری قەڵاچۆکردنی زیندەوەرە زیانبەخشەکان گیانی لەدەستدا، بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ سلێمانی.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی راپەڕین دا هاتووە، لە ئێستادا  پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.



PM:08:05:19/09/2018