نەجیب عەبدولرهزاق سەرۆک وەزیرانی پێشووى مالیزیا بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و گەندەڵی لە وڵاتەکەی دەستگیرکرا.
بەپێی بەیاننامەیەکی لیژنەی نەهێشتنی گەندەڵی لە مالیزیا، نەجیب عەبدولرهزاق بەتۆمەتی قۆرخکردنی دەسەڵاتهکەی و بهكارهێنانى بۆ قازانجی ناڕەواو سپیکردنهوهی پارەی دزراو لە سندوقی سامانی سەروەری(١ ئێم دی بی) ئەو وڵاتە دەسگیرکراوە.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای دەستگیرکردنی بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە ٢٠ی ئەیلول لەبەردەم دادگا ئامادەبێت.