قایمقامیه‌تى قه‌زاى خانه‌قین به‌هۆى مه‌راسیمى عاشوراوه قەدەغەی هاتوچۆكردنی له قه‌زاكه راگەیاند.
له‌راگه‌یه‌نراوێكدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا قایمقامیه‌تى قه‌زاى خانه‌قین ئاماژە بەوە دەکات، به‌هۆى مه‌راسیمه‌كانى عاشوراوه له‌كاتژمێر 08:00ی ئه‌مشه‌و تا كاتژمێر 12:00ى نیوه‌رۆی سبه‌ینێ،هاتوچۆكردنى ئۆتۆمبێل لە قەزاکە قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، جگه له‌قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆى ئۆتۆمبێل هاتوچۆكردنى هاوڵاتیانیش تا سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سبەینێ پێنجشەممە دۆخه‌كه ئاسایى ده‌بێته‌وه و هاتوچۆكردنى هاوڵاتیان و ئۆتۆمبێل ده‌ستپێده‌كاته‌وه.