د.شێرکۆ جەودەت سەروەت و سامانەکەی ئاشكرادەکات

پەرلەمانتارێکی خولی پێشوی پەرلەمانی کوردستان کە لە ئێستاشدا سەرۆکی لیستی بەرەو ئیسڵاحە سەرەوەت و سامانەکەی بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکات.

د.شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی لیستی بەرەو اصلاح لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، دواى کۆتایی ھاتنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان وەک پێشتر بەڵێنم دابوو لە سەرەتادا کە سامانی خۆم رابگەیەنم کە بریتین لەمانەی خوارەوە:

١-پێش پەرلەمان قەرزار نەبووم بەڵام بە ھۆی ئەوەی نەمانھێشت پەرلەمان لە دارایی گشتی ئۆتۆمبیل بۆ پەرلەمانتار بکرێت ناچاربووم دوو دەفتەر دۆلار قەرزبکەم بۆ ئەوەی ئۆتومبیلێکی پێ بکڕم وکاری پەرلەمانی پێبکەم وتا ئێستا نەمداوەتەوە .

٢-یەک شوقەی٢٠٠ دووسەدمەتریم ھەیە کە تائێستا نەمکردوە بە ناوی خۆمەوە چونکە چوار ھەزار دۆلاری رەسمی تاپۆی 
دەوێت.

٣-یەک دەفتەر دۆلارم قەرز کردوە بۆ ئەوەی خەرجیەکانی کامپینی خۆم لە لیستی بەرەو اصلاح١١٩ ی پێ بکەم.

٤-دوو حسابی بانکیم ھەیە بە ھەردووکیان سەد دۆلاری تیایە.

٥-ھیچ پارەو قەرزێکم لای کەس نیە.

٦-زیاتر لە شەش جار ھەرەشەی کوشتنم لێکراوە بە ھۆی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

٧-دەمتوانی بە ئاسانی ببمە ملیۆنێر و گەندەڵ لە کەرتی نەوت و گازدا، بەڵام سوپاس بۆ خوا خۆمان پاراست بەڵکو ملیۆنان دۆلارمان گێرایەوە بۆ دارایی گشتی و دەیان بەرپرسی گەندەڵمان دا بە دادگا.

لە بەشێکی دیکەی نوسراوەکەدا ئەو کاندیدە دەڵێت، ھەرچیم باسکرد فەزڵی خوای گەورە و پاشان بەرەکەتی کاروانی شکۆداری یەکگرتوە و ھەتا ماوم قەرزاری رێکخستنە قەدرگرانەکانی یەکگرتوم کە متمانەیان پێمە وماندوونەناسانە قوربانی ئەدەن....پشت بە خواکۆڵنادەین بەرەو اصلاح١١٩.    

لە کۆتایی نوسینەکەیدا  سەرۆکی لیستی بەرەو اصلاح باس لەوەشدەکات، ھیوادارم کاندید و سەرۆک لیستەکانی تریش وەک ئێمە سەروەت وسامانی خۆیان رابگەیەنن



PM:09:55:19/09/2018