تەقینەوەیەک لە کەرکوک روویدا

کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گەڕەکی تسعین لە شاری کەرکوک تەقییەوە، بەوهۆیەوە سێ هاولاتی بریندار بوون.

پۆلیسی کەرکوکی ڕایگەیاند، تەقینەوەیەک لە رێگەی  ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پریما مۆدێل۱۹۹۲  لە نزیک  بارەگای حزبی دەعوە لە چوار ڕێیانی خەزرا لە گەڕەکی تسعین روویداوە.

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ هاوڵاتى بەبرینداری گەیاندراوەنه‌تە نەخۆشخانەکانی کەرکوک.



PM:11:12:19/09/2018