لە شەوی رابردووەوە گرژی و ئاڵۆزی کەوتووەتە نێوان دانیشتوانی دوو گوندی ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر و بەو هۆیەوە کەسێک کوژراوەو تا ئێستاش شەڕەکە بەردەوامە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند،ه لهسهر کێشەی زەوی و زار و موڵکایەتی گرژى وئاڵۆزى کەوتووەتە نێوان دانیشتوانی هەردوو گوندی مەمکان و جەلکانە لە سنوری ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر.
وتیشی، شەڕەکە لە درەنگانێکی شەوی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە و تائێستاش بەردەوامە، بەوهۆیەوە کوژراوێک هەیە و کەسێکیش لە دانیشتوانی یەکێک لەو دوو گوندە لای دانیشتوانی گوندەکەی تر وەک بارمتە گیراوە.
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا پۆلیس و ئاسایشی سنورەکە چونەتە گوندەکانەوەو لهههوڵى كۆنترۆڵكردنى شەڕەکەدان .
شۆڕش ئیسماعیل ئەوەشی خستەڕوو،پێشتر ئهو دووگونده ههمان كێشهیان ههبوه دواتر چارەسەر کراوە، بهلام لە ئێستادا هەمان کێشە سەری هەڵداوەتەوە.