پۆلیسی راپه‌ڕین داوا لە لایه‌نگرانى سه‌رجه‌م حزبه سیاسیه‌كان ده‌كات، شوێنی گشتی و تابلۆ و ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ به‌كار مه‌هێنن بۆ ڕیكلامی حیزبی.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ "سی" نێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژە بەوە دەکات،"داوا له لایه‌نگرانی سه‌رجه‌م حزبه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین شوێنی گشتی و تابلۆ و ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ به‌كار مه‌هێنن بۆ ڕیكلامی حیزبی و سه‌لامه‌تی گشتی له‌به‌رچاوبگرن.
داواشى كردووه "پۆسته‌ری كاندیدكراوه‌كانتان و وێنه‌كانیان له‌سه‌ر تابلۆ و ڕێنمایی هاتوچۆ هه‌ڵمه‌واسن. زیان به هاتوچۆی گشتی مه‌گه‌یه‌نن، دیواری شه‌قامه‌كان به‌رته‌نگ و ته‌سك مه‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی هاتوچۆ زیانی پێنه‌گات و ڕوداوی نه‌خوازراو ڕونه‌دات".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئەوەشی خستوەتەڕوو، "پێویسته له‌سه‌ر هه‌مووان سیستمی گشتی بپارێزین، بۆیه ڕێگای گشتی و شوێنی گشتی به‌كار مه‌هێنن بۆ گردبونه‌وه‌ی هه‌وادارانتان له‌م شوێنانه تاكو سیستم و یاسا پارێزراوبن".
بڕیارە لە٣٠ی ئەم مانگە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت، لە ئێستاشدا بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان بەڕێوە دەچێت.