نادیە یاسین بە دوو بەرهەمی نوێ دەرکەوتەوە

خانمە گۆرانی بێژی ناوداری کورد "نادیە یاسین" بەدوو بەرهەمی هونەری نوێ گەڕایەوە، ئەمەش دوای دابڕانی بۆ ماوەیەکی زۆر لە کاری هونەری. 

"بەتەنیام"، و"ناژیم"، ناوی ئەو دوو بەرهەمە نوێیەی نادیە یاسینە کە لە ساڵی ٢٠١٢ەوە تۆماری کردووەو بڕیارە بەم نزیکانە بڵاویبکاتەوە، کە تێکستەکەی لەلایەن 
مامۆستا شیروان بێ دڵ بۆ نوسراوە.

نادیە یاسین لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، "سەد لەسەد بەرهەمەکەم بە دڵ نییە لە رووی شێوازی تۆمارکردنەوە، بەداخەوە پرۆجێکتەکە نەماوە لە ستۆدیۆ بۆ ئەوەی بتوانم دەستکاری بکەم، کاری موزیکی ئەو کاتە نادیە پرۆدێکشن بۆی کردوە، بەڵام لەهەموو کارەکان بۆ چوون و ئایدیای خۆمی تێدابووە، چونکە کارەکانی خۆم خۆش دەوێت، لەدوای راوێژ و چەند کەسێک پێان ووتم بۆ ئەوەی بڵاویان بکەمەوە، بۆیە بریارم داوە لەم رۆژانە بەرهەمی بەتەنیام بڵاودەکەمەوە".

لەبارەی هۆکاری دابڕانی بۆ ماوەیەکی زۆر لە کاری هونەری وتی، "کاری هونەری ئاسان نیە، پێویستی بەهەموو هێزێک هەیە بۆئەوەی کاری جوان بەرهەم بێت، لەوماوەیەدا من هەموو کات و هیزی خۆمم تەرخان کرد بۆ هەردوو مناڵەکەم لای من بەرپرسیارێتی دایکایەتی خۆم بە مەزنترین و جوانترین هونەر دەبینم،  ئەو بەرپرسیاریەتە کە ئومێد و خۆشیم پێ دەبەخشن مناڵەکانمە.بەڵام من لەکاری هونەری دانەبڕاوم، لەساڵی ٢٠١٦ گۆرانیەکی بادینیم بلاوکردەوە بە ناوی (De Hinda Bin)  هەروەها لەم ساڵدا واتە لەمانگی  چواری ٢٠١٨ گۆرانیەکی ترم بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکردوە بەناوی ( Crazy) کە تێکست و میلۆدی خۆم بووە".




AM:11:29:20/09/2018