بەرهەم ساڵح گەیشتە مەکتەبی سیاسی یەکێتی

کەمێک پێش ئێستا بەرهەم ساڵح بە سەردانێک گەیشتە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی سالێک لە حزبەکەی دوور کەوتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "سپی" راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی ئەیلول، د. بەرهەم ساڵح گەیشتە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەمەش وەک بەسەر کردنەوەیەکی ناوبراو بۆ بارەگای حزبکەی لە دوای گەرانەوەی یەکجاری بۆ ناو یەکێتی.

بەرهەم ساڵح لە ١٧ی ٩ی ٢٠١٧ بەفەرمی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی كرد، كە ئەوكات پۆستی جێگری سكرتێری گشتی حیزبەكەی هەبووە.

پاش دەستلەکارکێشانەوەی بەرهەم ساڵح حزبی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری دروستکرد و لە کۆنگرەی حزبەکەدا وەک سەرۆکی ئەو حزبە هەڵبژێردرا.

حزبەکەی بەرهەم ساڵح بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی کرد و تەنها دوو کورسی بەدەستهێنا، دوای تەنها چەند مانگێک ناوبراو بڕیاریدا حزبەکەی بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات و ئەمجارەیان لە جیاتی مام جەلال، کوڕەکەی بافڵ تاڵەبانی دەرگای یەکێتییان بۆ گەڕانەوەی لەسەر واڵاکرد.

دواجار و لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ١٩ی مانگی ئەیلولی ٢٠١٨دا لەلایەن سەرکردایەتی یەکێتییەوە وەک کاندیدی سەرۆک کۆمار بە دەنگی  ٤٠ ئەندام دیاریکرا.



PM:12:14:20/09/2018