پەرلەمانتارێکی پێشووی هەدەپە کۆچی دواییکرد

پەرلەمانتارێکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" لە شاری هەولێر و بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

کاتژمێر یەکی نیوەشەوی ڕابردوو، ئیبراهیم ئایهان، پەرلەمانتاری پێشووی رەحا (ئورفە) لە پەرلەمانی تورکیا کە دوو خول پەرلەمانتار بووە، بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کردووە.

هەر لەمبارەیەوە ڕێزان ئایهان، هاوسەری ئیبراهیم ئاهیان، بۆ میدیا کوردییەکانی باکووری کوردستان، کۆچی دوایی هاوسەرەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە لە ماوەیەکی نزیکدا تەرمی هاوسەرەکەی بۆ شاری رەحا دەگوازنەوە.

ئیبراهیم ئایهان لە ساڵی ١٩٦٨ لە دایک بووە و لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٠ تا ٢٠١٤ بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" لە زیندانەکانی تورکیا زیندانی کراوە.



PM:01:24:20/09/2018