بهرههم ساڵح، سهرۆكی پێشووی هاوپهیمانی بۆ دیموكراسی و دادپهروهری و جێگری دووهمی سكرتێری گشتی یهكێتی نیشتمانی كوردستان، دوای ئهوهی به فهرمی گهڕایهوه ناو ئهو حزبه ئهمڕۆ یەکەم لێدوانی بۆ میدیاكانی یهكێتی دا.
بهرههم ساڵح سوپاسی ئهندامانی مەكتەبی سیاسی و رێكخستنەكانی یەكێتی كرد بۆ پەرۆشییان بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی ئەیلول، د. بەرهەم ساڵح گەیشتە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەمەش وەک بەسەر کردنەوەیەکی ناوبراو بۆ بارەگای حزبکەی لە دوای گەرانەوەی یەکجاری بۆ ناو یەکێتی.
بەرهەم ساڵح لە ١٧ی ٩ی ٢٠١٧ بەفەرمی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی كرد، كە ئەوكات پۆستی جێگری سكرتێری گشتی حیزبەكەی هەبووە.
پاش دەستلەکارکێشانەوەی بەرهەم ساڵح حزبی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری دروستکرد و لە کۆنگرەی حزبەکەدا وەک سەرۆکی ئەو حزبە هەڵبژێردرا.
حزبەکەی بەرهەم ساڵح بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی کرد و تەنها دوو کورسی بەدەستهێنا، دوای تەنها چەند مانگێک ناوبراو بڕیاریدا حزبەکەی بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات و ئەمجارەیان لە جیاتی مام جەلال، کوڕەکەی بافڵ تاڵەبانی دەرگای یەکێتییان بۆ گەڕانەوەی لەسەر واڵاکرد.
دواجار و لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ١٩ی مانگی ئەیلولی ٢٠١٨دا لەلایەن سەرکردایەتی یەکێتییەوە وەک کاندیدی سەرۆک کۆمار بە دەنگی ٤٠ ئەندام دیاریکرا.